کۆمپانیای خلیل گۆران بۆ بازرگانی گیشتی / تاک

کۆمپانیای خلیل گۆران بۆ بازرگانی گیشتی – تاک لە بەشی میکانیکیدا بۆ فرۆشتنی مۆلیدەی کارەبایی لە هەرێمی کوردستان و عیراقدا بۆ دابینکردنی هەموو جۆرە بزوێنەرێکی باش و بینچینەیی لەگەڵ بوونی باشترین سیستم پرۆدکشن لە جیهان دا بۆ مۆلیدەکانمان و لەگەڵ بوونی گەرەنتی یەک ساڵ یان هەزار کاتژمێر ئیشپێکردن لە مۆلیدەکانمان.

کۆمپانیای خلیل گۆران لە کاتی دروستبوونی دا تاوەکو ئێستا توانیویەتی باشترین و بەهێزترین جۆری مۆلیدەی کارەبایی پێشکەش بکات و لەگەڵ بوونی تیمێکدا کە  شارەزاییەکی تەواویان هەیە لە بەشی کارەبایی و میکانیکی مۆلیدەدا، کارەکانمان شاهیدی کوالیتی ئیشکردن لەگەڵ متمانەی تەواو دەدەن بە ئێمە بۆیە تاوەکو ئێستا توانیومانە بیبنە ژمارە یەك لە کوردستان و ناوچەکەدا لە رووی فرۆشتن و خزمەتگوزاری مۆلیدەدا. و ئێمە بەردەوامین لە کارەکانمان دا بۆ زیاتر خزمەتکردن بە کوردستان. جۆری مۆلیدەکان پێکهاتوون لە بزوێنەری پێرکینسی بریتانیی و ڤالڤۆ سویدی و کمنزی امریکی و هەردەم هەوڵ دەدەین بۆ باشتر کردن و زیاتر گرینگی دان بە جۆری بزوێنەرەکان. تاوەکو ئێستا توانیومانە هاوکارێکی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان بین بۆ زیاتر خزمەت کردن بە هاوڵاتیانی خۆشەویست، هەر بۆیە بەشێکی زۆری فەرمانگە حکومیەکان و ناحکومیەکان مۆلیدەکانیان لە لایەن ئێمە وە بۆیان دابین دەکرێت بە باشترین جۆر و لەگەڵ خزمەتگوزاریەکی تەواودا لە هەردوو بەشی کارەبایی و میکانیکی دا. و رێژەی فرۆشتنی مۆلیدەکانمان ساڵانە نزیکەی 550 بۆ 600 مۆلیدە دەبێت بۆیە ئەمەش بەهۆی گرینگی دان و متمانەی تەواوی خەڵکە بە کارەکانی ئێمە دا و هانماندەدەن بۆ زیاتر لە بەرەوپێشچوون لە کارەکانماندا. و توانیومانە بیبنە جێی دڵنیایی بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا گەورەکانی کوردستان و لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان.

 

الاتصال

انتقل إلى أعلى